چۆنیه‌تی ژیان
ئه‌گه‌ر شێری له بێشه ی غیره‌تی ژین
چــهقهڵ ڕێگا مه‌ده لانــه وعــهرینـت
ڕه‌وایه مار و دووپشکت له گـه‌ڵ بێ
نه دوژمن هاو مـــهراموو هاونشینت
به سه‌ر به‌رزی بژی مه‌رگت ژیـانه
ژیانـــی مـــهرگبــــاره پیــکه نینــت
وه‌ها بمــره که دۆســتـوو دوژمنی تۆ
بـه ئاخــوو ده‌رده‌وه بینه ســـهرینــت
یه‌کێ داخی دڵی، فـهوتانی حـه‌ق بێ
یه‌کێ، دهرچــوونی گیــانی نازنینـت
"ڕه‌بیعی" سه‌رده بازاری حـهریفـان
چـهنێ خـــۆشه بـه‌یانی ئاگـــرینـت
مامۆستا ڕه‌بیعی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )