داوه‌ڵ
ئه‌م شاخه له سه‌ر شاری دڵم ماوه له به‌ر چی ؟
ئه‌و گۆڕه‌ی له سه‌ر ته‌نگی دڵم ، داوه له به‌ر چی ؟
ترساوه نۆتی ده‌نگم له به‌ر داوه‌ڵی ئه‌م شه‌و
ته‌سکه ته‌لی ده‌ورم ، به‌رم گیراوه له به‌ر چی ؟
گۆی مه‌مکی قه‌ڵه‌م بمژم و زوخاوی بچۆڕێ
چاو پڕ پڕی په‌یمانه که دای داوه له به‌ر چی ؟
من مه‌ستی سه‌ری سووری وشه و سوێرم له ئه‌شکا
دڵ ده‌نگی له خولیا و خه‌ما خنکاوه له به‌ر چی ؟
له‌و شاره‌ی ئه‌تۆ ، ته‌نگه به‌ری زه‌رده و بزه‌ی ده‌م
چاو ئه‌شکی ئه‌چۆڕێ ، بزه تاراوه له به‌ر چی ؟
عاشق بوو وه‌نه‌وشه‌ی ده‌ر و کۆ ، دیل بوو له گڵ دا
مه‌حڕوومه له جۆگه و په‌ڕی سوتاوه له به‌ر چی ؟
پێکاوه له چێوه‌ی غه‌ما ئه‌و عاشقه بمرم
خنکان و خه‌فه‌ت ره‌ش بوو ئه‌و خوێناوه له به‌ر چی ؟
کوژراوه گوڵ و قاته ئه‌وین ، قه‌بوڵه قوربان !
سه‌نگساری دڵ ، سێداره‌ی قه‌ڵه‌م باوه له به‌ر چی ؟
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )