موو ناپسێنم
ئه‌من ده‌مكوت له دونیا تا بمێنم
له به ركه س ئه‌سته‌ما سه‌ر دانوێنم
كه‌چی ئێستا له داوی بسكی تۆ دا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نامرادی
به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی
دڵم هێنده ته‌نگه هه‌رجێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حكوومی حه‌پسی ئینفیرادی
قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی
نه‌هاتی گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی
له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكێنی
ه كوێ فێر بووی گوڵم په‌یمان شكێنی؟
ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم
ده‌كه‌م یادت به یادی تۆوه شادم
كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێك نا عه‌زیزم
شكا ئه‌ستوونده‌كی تاوڵی مرادم
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )