بڵێ چی بکه‌م
وه‌کوو بولبول له‌بۆ گوڵ گه‌ر نه‌ناڵێنم بڵێ چی بکه‌م
وه‌کوو په‌روانه باڵم گه‌ر نهسوتێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن مه‌جنون له‌بۆ له‌یل بۆته وێڵ و ئاواره
وه‌کوو مه‌جنوون منیش ئه‌قڵم نه‌دۆڕێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن فه‌رهاد له‌بۆ سیرین به تیشه بێستوون ئه‌ڕنێ
وه‌کوو فه‌رهاد له‌شی خۆم ئه‌ز نه‌فه‌وتێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن خانی به‌سه‌رهاتی مهم و زینی هۆنیه‌وه
ئه‌من گه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌ک نه‌خوڵقێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن سیامه‌ند له‌بۆ خه‌ج گیانی خۆی به‌خت کرد
وه‌کوو سیامه‌ند خوێنی خۆم گه‌ر نهڕژێنم بڵێ چی بکه‌م
ده‌ڵێن بێ ده‌نگ به ئیتر به‌سیه لافی دڵداری
وه‌کوو هێژا له‌بۆ دڵ گه‌ر نه‌قیژێنم بڵێ چی بکه‌م
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )