ئاواتی خنکاو
دڵی پڕ ئاواتم ئێستا به وێنه‌ی گۆمی خوێناوه
له نێو ئه‌و گۆمه بێ بنه ئاواته‌کانم خنکاوه
به یادی تۆ هه‌ڵده‌کێشم هه‌ناسه ئه‌مما بڵێم چی
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ده‌رونم تێکه‌ڵ به ئاخ و زوخاوه
چه‌نده رۆژان به ماندوویی تێپه‌ڕ بوون له ژیانی من
چه‌نده شه‌وگاری تاریکی به ته‌نیایی سه‌رم ناوه
ئاگرێکت خسته جه‌سته‌م سوتاندی دڵ و ده‌رونم
غه‌یری چلۆسک و خۆڵه‌مێش هیچیتر له من نه‌ماوه
ئه‌و گرێیه‌ی دات له زوڵفی پڕ چینی خاوت
زوڵفت داهێنا به ناز و ئه‌وینت خسته ئه‌ولاوه
ده‌ستم داشت له ژیانم به هیوای گه‌یشتن به تۆ
ئه‌وه خه‌ونێکی ئاڵۆزه یاکو خه‌یاڵێکی خاوه
هه‌ر ئه‌وه‌نده رۆیشتی له‌لام منت خسته گێژاوی خه‌م
سه‌رنج ئه‌ده‌م بۆ هه‌ر لایه‌ک دیمه‌نی تۆم له‌به‌ر چاوه
بیره‌وه‌ریت وه‌کو شه‌پۆل دێن و ده‌چن له‌به‌ر چاوم
نازانم بۆ نوقم نابم نامخنکێنێ ئه‌و لافاوه
به‌ته‌ماتم هه‌تا ماوم ده‌زانم رۆژێک دێیه‌وه
هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستا ئاواتی من هه‌ر خنکاوه
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )