ساقی
وه‌ره ساقی دڵم پڕ خوێنه ئه‌مشه‌و
هه‌ناسه‌م سارد و له‌ش بێ تینه ئه‌م شه‌و
له‌بۆم تێکه پیاڵێک باده‌ی ناب
ئه‌گه‌رچی تاڵه یا ئاورینه ئه‌مشه‌و
له دوریت چاوه‌که‌م له ناخی دڵما
سه‌ری هه‌ڵدا خه‌می مێژینه ئه‌مشه‌و
له دوو چاوم به کوڵ ئه‌سرین ده‌بارێ
که یارم دڵ ره‌ق و پڕ قینه ئه‌مشه‌و
چلۆن دیاری بکه‌م رێگه‌ی نه‌جاتم
که داوی زوڵفی وه‌ک په‌رژینه ئه‌مشه‌و
هه‌را ناده‌م هه‌تاکوو دێمه‌وه لات
ئه‌گه‌ر ماڵت له ئه‌وپه‌ڕ چینه ئه‌مشه‌و
بڕۆ هێژا وه‌کو فه‌رهاد بناڵه
وه‌فای یارت به قه‌د شیرینه ئه‌مشه‌و
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )