گریان
مه‌که‌ن لۆمه‌م له گریان با بناڵم
که گریان مه‌رهه‌مه بۆ زاری حاڵم
کوڵی دڵ گه‌ر له فرمێسکم نه‌بارێ
به چی وه‌سفی بکه‌م رۆژگاری تاڵم
نیه باکم له‌وه‌ی به نوکی موژگان
له په‌یتا خۆڵی سه‌ر رێی تۆ بماڵم
به‌دی ناکه‌م له‌بۆ خۆم خه‌م ره‌وێنێ
به بێ مه‌ی مامه‌وه شوشه به‌تاڵم
نه‌ما باڵی فڕین بۆ ده‌وری مۆمت
وه‌کوو په‌روانه سوتاوه دووباڵم
هه‌تا که‌ی چاوه‌نواڕی هاتنت بم
وه‌ره روونی که‌وه تاریکه ماڵم
دڵ و دینم له ده‌س رۆیی به جارێ
مه‌گه‌ر بۆخۆت بکه‌ی روحمێ به حاڵم
به‌سه هێژا هه‌تا که‌ی هه‌ر ئه‌ناڵێ
نیگارت دڵ ره‌قه بێ ره‌حم و زاڵم
فتاح امین زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )