گله‌یی
گلەیی قەت لە تۆ ناکەم بۆخۆم گووتم هانێ دڵم
دڵتکەلە سێدارەت دام ئەی تەرمەکەی کوانێ گوڵم
لە گۆڕت نا بەبێ نازی ئه‌شقێك که هێشتا ساوا بوو
خۆریرووخسارت له‌وساوه لەچاوانیمنئاوا بوو
لە دوای چی هاتیتەوە لام ناوم ئەبەی بە خۆشەویست
ئه‌ی کوا ئه‌و ڕۆژانه‌ی دڵم ته‌نیا بوو سۆزی تۆی دەویست
لەمەزارگای یادەکانمشوێنپێی یادی تۆیلێماوە
تهنهالەشوێنتابلۆی ناوتمشتێ خۆڵەمێشجێ ماوە
ببووره شیعرم وه‌ك جاران ئارامیت بە دڵ نابەخشێ
ووشەموێنەی پەرچەمیخاو بەشان و ملتا ناپەخشێ
چی بکه‌م نه‌مامی ته‌مه‌نم قه‌دو باڵای داچهماوه
گوڵی ئهونینیش له‌دڵما ئه‌مڕۆ زۆر سیس و ژاکاوه
ئه‌و دره‌خته‌ی بۆ ئاودانی ببووم به ڕووبار‌و کانی
ڕه‌شه‌بای کۆچت شێتانه هه‌ڵیوه‌راند گه‌ڵاکانی
هۆگر ره‌واندزی
سوید 2009
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )