چ خه‌یاڵێکه لیقا بێ به‌فه‌نا چوونی جه‌سه‌د
(تا پریشان نشود کار بسـامان نرسد
هه‌ردڵی پێوه نه‌بێ دا‌غ وخه‌تی جێ ده‌می تێغ
ده‌عویی عیشقی ببێ ده‌عوییه بێ مۆر و سه‌نه‌د
ئه‌غڵه‌به‌ی ته‌کیه ده‌رگاهی بیـــلادی ڕۆمم
پشکنی،دی :چه‌له‌بی هه‌ر جه‌ڵه‌بی بوو،ده‌ده ده‌د
خه‌و ئه‌زانێ نیه،ده‌یوت:ده‌بنوو بێمه خه‌وت
نێک به‌ختم به وه‌نه‌وزێ بکه ،ئه‌ی به‌خته مه‌ده‌د!
داغی کۆنه‌و شه‌به‌قی تازه له سینه‌ی چاکا
تێکه‌ڵن،سه‌یری هه‌یه پڕ له گوڵ و لاله سه‌به‌د
غه‌یری وه‌حده‌ت له وجوودا نیه،که‌سره‌ت وه‌همه
ساده ته‌کراری یه‌که،مه‌نشه‌ئی ئه‌و ماهی عه‌ده‌د
چاری هه‌ر ده‌رد و غه‌مێ کردنه مردن،چ بکا
نیتوانیوه بکا چاری غه‌م و ده‌ردی حه‌سه‌د
هه‌رکه‌سێ چاوی که به‌و جلیوه مونه‌ووه‌ر بووبێ و...
که‌سی که‌ی بێته نه‌زه‌ر،دیده‌ی پڕ بێ له ره‌مه‌د
[مه‌حویا]با به‌سی بێ شیرکی ته‌شه ببوس به‌م و به
بگره به‌س دامه‌نی ته‌وحیدی((هو الله احد))
مه حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )