تۆم هه‌ر له بیره
لهشایدا له وه‌ختی هه‌ڵپه‌ڕینا
له خۆشی‌دا له کاتی پێکه‌نینا
له کۆڕی ماته‌م و گریان و شینا
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له بیره
به شه‌و تاکو به سه‌رما زاڵ ده‌بێ خه‌و
به ڕۆژ تاکو دووباره دێته‌وه شه‌و
له کاتێکدا که ده‌دوێنم ئه‌م وئه‌و
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له بیره
زه‌مانێکی که ده‌چمه سه‌یری گوڵزار
له گه‌ڵ پۆلی ره‌فیقانی وه‌فادار
ته‌نانه‌ت وه‌ختی ده‌سبازی له‌گه‌ڵ یار
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له بیره
له کوێستانێ وه‌ختی ڕاوو شکارێ
له مه‌زرایه که خۆم هه‌ڵکرد له کارێ
له جێژوانێ که ده‌گوشم ده‌ستی یارێ
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له بیره
ده‌که‌م ته‌رخان له ڕێی تۆدا ژیانم
لو سه‌نگه‌ردا به‌ره‌و ڕووی دووژمنانم
به خاکی تۆ ده‌می ئاویلکه دانم
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له بیره
له شیعری ( هێمن )
سه‌رچاوه له دیوانه‌که‌ی شاعیر وه‌رگیراوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )