له ده‌رزی پچه‌وه
جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو کاتی به‌یانی
ئه‌ڕۆیشتم خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی
بۆ سه‌وزایی ده‌وروپشتم بۆ ئاسمان
بۆ شاخی به‌رز خانووی تازه دنیای جوان
ئه‌ڕۆیشتم به ئه‌سپایی ک‌ش و مات
لاشه سست و دڵ که‌یلی تاسه‌و ئاوات
له پڕ نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی
به‌رامبه‌رم به‌ژنێک ده‌رکه‌وت وه‌ک په‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له عه‌باوه ئاڵا بوو
له دیمه‌نی شیرینی ئاشکرا بوو
باڵا به‌رزو بچکۆڵه پێ و ئیسکارپین
گۆره‌ی و پووز سفت و سپی و ئاوڕیشمین
ئه‌ڕۆیم و دزه‌ی نیگام جار جارێک
له ژێر عابای ڕه‌شا ئه‌یدی نازدارێک
به ڕه‌وتی که‌و له‌نجه‌ی تاوس و قومری
گورج گورج جوان جوان ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی
مابووی بگاته عاستم چه‌ند هه‌نگاوێ
درزێ که‌وته په‌چه‌و دیم نیگای چاوێ
ده‌ستو په‌نجه‌و مه‌چه‌کێک و نیگایه‌ک
چی بنووسم ؟ خوایه هێزی ئینشایه‌ک
قۆڵ و مه‌چه‌ک ساف و سپی وه‌ک شووشه
سه‌رپه‌نجه‌کان یاقووتێک بوون به ووشه
بێینه سه‌رچاو، چاوێک بڵێم چ چاوێک
کانی سیحر ده‌ریای عیشوه گێژداوێک
که‌وا که‌وته به‌رشه‌پۆڵی هه‌ستی من
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر نوقم ئه‌بێ به‌ره‌و بن
شیعری ( گۆران )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )