شه‌پۆلی گڕاوی چاوم
تۆ بێئه‌وه‌ی پێی بزانی تیرت له جه‌سته‌ی من داوه
نه‌مامێکی چیاباڵای قه‌دت له قه‌دم ئاڵاوه
دڵیش گیرۆده و بێ په‌نا به کڵۆ خوێنی تێزاوه
له‌نێوان هه‌زاران دڵا به‌س دڵی منی پێکاوه
کێ گوێ ده‌گرێ له ئازارم خوایه فریاڕهسم کێیه
به‌ره‌و کام لا نیگا ده‌که‌م به ته‌نها شێوه‌ی تۆی لێیه
چۆن هه‌ڵزنێم به باڵاتا چۆن ده‌کرێ لێت جیاببمه‌وه
خۆ به‌س به ناوهێنانی تۆ له بۆتهمدا ده‌توێمه‌وه
تا دێ ، بڵیسه‌ی ئه‌وینت زیاد ده‌کات له هه‌ناومدا
شه‌پۆلی گڕاوی دیاره به ئاشکرا له چاومدا .
به‌کر حه‌بیب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )