نهشهپۆلێک بۆکه‌ناری دڵنه‌وایی ده‌ستم ده‌گرێ
نهگوڵێکیش جورئه‌ت ده‌کا ده‌ست بهزامم دابهینێ!!
نهدهریایێک باوه‌شێ به‌خه‌مه‌کانم دادهکاتن
ته‌نیاییش هێنده‌ی داڵدهدام هه‌ر بمبینێ ڕادهکاتن!!
نه‌شه‌و له‌خۆی ڕاده‌بینێ ،بۆوهڕسیم بێ بهسهرینێ
نهڕوباریش بۆ چیرۆکی ئهشکهکانم گوێ هه‌ڵده‌خا!!
تابارانیش ئۆقره‌ی نه‌ما به‌سه‌ر خاکی دڵ ببارێ
نهخونچهیهک سه‌ر ده‌ردێنێ و نهبههارێک سڵاو ده‌کا!!
ئێسات چاوی هیچ کوچه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی هاتنم ناکا
دڵی هیچ کام له‌شه‌قامێک به هه‌واڵی من گوێ نادا!!
ته‌نها گۆڕه به‌خۆی ده‌گرێ عومری ئه‌شقێکی جوودایی
له‌دوای کۆچی له‌ناکاوت هه‌موو شتێک بوو کۆتایی
هۆگر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )