قوربانی روخت بم که شکستی به قهمهر دا
حه‌یرانی له‌بت بم که ره‌واجی به شه‌که‌ر دا
هه‌ر له‌حزه عهدهی وه‌عده‌یی وه‌سڵ و نیه ئه‌سڵی
کارت وه‌کوو دونیایه هه‌ر ئهمــــــــــــــــڕۆیه به فه‌ردا
مه‌قسوودی له سه‌ر کوشتنی عوششاقی زه‌عیفه
وه‌ختێ که ده‌کا خهنـــــــــــجهری تیژی به که‌مه‌ردا
هه‌رچه‌نده ده‌که‌م سه‌عی ، له به‌ر خوێنی سریشکم
خاکێ نیه بیکه‌م به هــــــــــهوهس گاهێ به سه‌ردا
ناحه‌ق نیه ناوهستـــێ ئه‌گه‌ر پردی تهحهمموڵ
سیروانی سریشـــکم که ئه‌کا هاژه له سه‌ردا
دڵ رۆویوه قوربان له وجــــــــوودم به خه‌یاڵات
دایم له سه‌فه‌ردایه ئهگهرچــــی له حه‌زه‌ردا
مه‌یلت هه‌یه ( تاهیر ) که بپرسی له برینم
بڕوانه که ئه‌و شـــــۆخه چ تیری له جگه‌ردا
تاهیر به‌گی جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )