ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆنه واماوی؟
چۆن شه‌پۆلی عه‌شق قوتی نه‌داوی؟
ئه‌م هه موو زووڵم و زۆره ده‌بینی
باشه كه هێشتا به‌رپێت ده‌بینی
ئاهوو نزووله‌ی سته‌م دیده‌كان
قه‌تاریان به‌ستووه ده‌ڕۆن بۆ ئاسمان
به‌لاتا ده‌ڕۆن ده‌كه‌ن سكاڵا
ده‌چن بۆ خزمه‌ت خواوه‌ندی باڵا
نامه‌ی سه‌ر زه‌وین به عه‌شق نوسراون
پۆل پۆل بۆ لای خوا ڕه‌وان كراون
ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆن وه‌ڕس نابی؟
له‌م كوشت‌و بڕه چۆنه قه‌ڵس نابی؟
وه‌ڵامی داوه مانگ به ئه‌سپای:
فیداكاری مه‌رد له‌سه‌ر هه قی خۆی
بهژینم ده‌ده‌ن مایه‌ی ڕهنگو بۆی
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم
به‌غه‌مزه‌ی چاوت بهخهنـدهی زارت
بردیان بهغارهت خه‌و و خـــــهیاڵم
فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عهزیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر بهحاڵـــــم
سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ بهخاڵــــــــــــــــــم
ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم
(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه مـــاڵم
وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )