ێم ئه‌ڵێن؛ فه‌رمووته شێتم! ئه‌ی به‌قوربان ئه‌و ده‌مه!
باسی شێتیم تا قیامه‌ت گه‌ر بکه‌ی، هێشتا که‌مه...
نه‌ک ئه‌تۆ، عاله‌م بزانن؛ شێت و سه‌رگه‌ردانتم!
شێته گیان! عاشق چ باکێکی له لۆمه‌ی عاله‌مه؟!
یان ئه‌وه‌ی بیستوومه هه‌ر حاشا له ناسینم ئه‌که‌ی!
ئه‌و که‌لامه‌ت دڵته‌زینه، ئه‌و په‌ڕی ده‌رد و خه‌مه...
گه‌ر ئیشاره‌ی چاوه‌که‌ت، هیوای نه‌خستابایه دڵ؛
که‌ی له کۆڵی خۆم ئه‌نا ئه‌و هه‌موو ئێش و ماته‌مه؟!
وا مهفهرموو چاوه‌کانم! که‌س نیه ئاگای نه‌بێ؛
حافزی ڕوحی په‌پووله، نووری له‌رزانی شه‌مه...
عه‌باس که‌مه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )