دڵم نایه به‌جێت بێڵم برۆم و بۆخۆم به دنیادا
سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم وه‌ك شێت به كێ‌و و ده‌شت و سه‌حرادا
ده‌ڵێم ناكه‌م هه‌ڵێم راكه‌م عیلاجی ده‌ردی سه‌وداكه‌م
كه‌مه‌ندی تۆم له گه‌ردندایه سا چبكه‌م به‌رم نادا
له سینه‌ی پڕ بڵێسه‌م هێند ده‌كێشم ئاهی گه‌رم و سارد
خه‌لیلی تۆیه دڵ ، بۆیه كه‌ناریش پێی زه‌ره‌ر نادا
ئه‌من قه‌ت مومكینم نابێ خه‌یاڵی تۆ له دڵ ده‌ركه‌م
چ كه‌س بێ قووتی رۆح نابێ بژی بێ شك له دنیادا
له‌به‌ر فكر و خه‌یاڵی كاكۆڵت قوربان وه‌ها ماتم
شه‌و و رۆژ نا بزووم ئه‌سڵه‌ن نه به‌ملادا نه به‌ولادا
مسته‌فابه‌گی ساحێبقران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )