وه‌مكوژێنه
په‌نجه‌ره‌م تا ته‌ماشای
نیئۆنهكانی چاو
نوتڕۆنهكانی پێكه‌نین و
گه‌دای شه‌رمی دڵه قورمیشیهكهت نه‌بێ
له پشت چرای سووری ئه‌م چوارِڕێیه
سه‌رگه‌ردانه و
تازه شیری قژهكانممهستی تاپۆی بزهكانته
های ئاگات له كوێیه
په‌نجه ته‌زیوه‌كانم
چه‌ند جار كووچهكهتانی سڕِیوه و
ئه‌وا ئیتر سه‌عات دووی نیوه‌شه‌وه
به‌ڵام تیشكی مانگ
زایه‌ڵه‌ی ئه‌م فرمێسكهچاوه
به په‌نجه‌ره‌ی دیوهكهتدا تابلۆیه
ئای تابلۆ
بۆ هێنده تهڕِسهیرم ناكه‌ی
تا له سهفینهكانی ئاسمانه‌وه
بێمه سه‌ر بانیژهتان و
باگردێنی حه‌زێكی كۆن
به ئیزۆگامی ئه‌م بارانه بشێوێنم
ته‌ڕ بووی ؟ نانا
تۆ بێده‌نگیت , بێده‌نگ , بێده‌نگی تۆی , بێده‌نگ
بێده‌نگ تۆی
من كه‌ڕم كه‌ڕ
بێده‌نگی تۆ كهڕِی كردووم
هه‌ر تۆ ده‌نگی , بێده‌نگی تۆی
پێ مه‌كه‌نه
له‌وانه‌یه شێتابم و
ناوه‌كه‌یشم له‌گه‌ڵ جوابێكی هه‌ڵه‌دا
ئوستاد ئیجازه ؟ تووڕِدهیه ناو سه‌تڵی ئه‌شغاڵ
به‌ڵام له‌م سیاسووته زه‌مانه
خۆڵه‌مێشی ئه‌م حهزانهیش
هه‌تا به كۆشكهكهتا هه‌ڵ نهگهڕِێ و
نه‌چێته ناو فایلی گۆرانییهكانتهوه
ژیر نابێ
شات داونم كه
من هه‌ر هیچم هیچ , هیچ منم .
هیچ ، پووچنا ،سفر نا ، بێده‌نگی نا
هیچهیچ نیم...
زستانی 82 بانه


له شه‌ونامه‌ی
شاعیرێكیگڕتێبهر بوو
قه‌قنه‌سێكی ئاهوورایی
په‌ڕه‌ی شیعری هه‌ڵده‌گرت و
قووتی ده‌دا
له دواڕۆژا قه‌قنه‌س سووتا
دیوانێ شیعر له دایك بوو
***
ئازاد و ئاواره
له ژێر داری ئاسمانه‌وه
ئه‌ڕوانمه گردی ته‌مه‌ن
تا فرمێسكی په‌ڵه‌هه‌ورێك
بم ماچێنی
ئاواره و ئازاد
***
جادده ئه‌گه‌ڕێته‌وه و
من
ماڵئاوایی له ڕابردوو
ڕێبوارم و
جانتای سه‌فه‌رم له شانه
جادده خوایه و
بۆ هه‌میشه له گه‌ڵمایه
***
به ئازاری حه‌زێكه‌وه
تا دوا هه‌ناسه‌ی دابڕان
ده‌چریكێنم
باڵی ده‌نگم با ئه‌یبات و
به نامۆیی
دوای چه‌ند چركه
ده‌گاته گوێم ...
ئای چه‌ند چركه ...
***
له نێو ته‌می كوێستانه‌وه
ده‌ڕوانمه شارۆچكه‌كه‌م
هێنده‌ی دڵم ناحه‌زێم و
لێم ون ده‌بێ
گه‌مارۆی دا
فسفۆڕ و ئاور و بارووت
تا ئه‌مشه‌ویش نامۆ بین و
له تاسه‌ی حه‌ژمه‌تا بمرین
***
له ئاوه‌نگی بیرێكه‌وه
گوێ قوڵاغم
بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا
له‌پڕ شریخه‌ی هه‌ورێك و
شه‌سته باران
ڕام ئه‌ماڵێ و ئه‌مشواته‌وه
***
له ده‌لاقه‌ی ده‌روونه‌وه
ده‌ڕوانمه ئه‌ستێره‌كان
تا ئه‌ستێره
شه‌رم ئه‌كا
دائه‌مركێ
***
به‌یانییه و
نه‌رم نه‌رم
له‌گه‌ڵ هه‌تاو
سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م
تا ته‌رمی شه‌و
به خاكی غوربه‌ت
بسپێرم
غوربه‌ت ڕۆژه و
لای ئێمه شه‌و
به‌ڵام هه‌تاو
دێت و ده‌چێ
به غه‌ریبی
سه‌فه‌ر ده‌كا
***
به‌رهه‌می ساڵی 1378ی کۆچی هه‌تاوی