
12-02-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مار دێته خه‌وت
مار دێته خه‌وت
ڕێگه‌م لێ گیراوه و ناتوانمده‌رباز بم، ده‌ستی توند قوفڵ كردووه، نه‌ڕێگه‌ی پێشم هه‌یه نه‌ڕێگه‌ی پاش. دوو سه‌عاته هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌م مێزه‌دا سه‌ركه‌وم و ئێستا ئه‌م دێوه‌زمه پێشی پێ گرتووم. زۆرچار له‌گه‌ڵ قسه‌كانیا ده‌ست به‌رز ئه‌كاته‌وه و توند له‌سه‌ر مێزه‌كه به‌هه‌مان شێوه قوفڵی ده‌كاته‌وه. ده‌ترسم ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیا هه‌ڵ گه‌ڕێم بمبا و له‌جێیه‌كیدوور فڕێم بداته خواره‌وه. هه‌ست ده‌كه‌م له به‌ر ده‌م كێوێكی دژوارا وێستاوم و هه‌نگاونانبه‌ره‌و لووتكه زۆر ئه‌سته‌مه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌یش خۆش و شادی هێنه‌ره كه له‌پێناو ئامانجیدواڕۆژ سه‌رشێتانه سه‌رده‌كه‌وم. له‌گه‌ڵ قسه‌كانیا كتێبێكی هه‌ڵگرت و به‌نیشانه‌ی جه‌خت شه‌ق دایه‌وه به‌سه‌ر مێزه‌كه‌دا. ڕێك به‌رگازی پشتم كه‌وت. كێ ده‌زانێ چه‌ند به‌سه‌ختی له‌ژێر ئه‌و كتێبه ده‌رباز بووم؟ قورسایی وشه‌كانی هه‌ناسه‌ی پێ توند كردبووم. بۆ ماوه‌یه‌ك گێژ و وڕ به ده‌وری خۆما هه‌ڵده‌خولام و بۆ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام ده‌رباز بم؛ خه‌ته‌ر كردن باشتره له ڕاوه‌ستان و بۆگه‌ن كردن. ورده‌ورده به سه‌ر ده‌ستیا هه‌ڵگه‌ڕام، كه‌وتمه خوار، هه‌ستامه‌وه و سه‌ركه‌وتم. به چه‌ند جار هه‌وڵ دان گه‌یشتمه سه‌ر لوتكه به‌رزه‌كه‌ی ده‌ستی. له‌وێوه چاوم پێی كه‌وت. ئۆخژنێكم تێ هات و هیوایێكی گه‌ش له ده‌ماره‌كانما گه‌رمه‌ی كرد. به دڵنیاییه‌وه داگه‌ڕام له په‌نجه‌كانی یه‌كه‌یه‌كه تێپه‌ڕ بووم و گه‌یشتمه سه‌ر دوایین په‌نجه‌ی. له ناكاو هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و هه‌ستایه سه‌ر پێ و دوو هه‌نگاو له‌ولاوه‌تر له په‌نای په‌نجه‌ره‌كه دانیشت و چووه بیره‌وه. منیش سه‌ر له نوێ به‌ره‌و مێزه‌كه ڕێكه‌وتم .
چوویته په‌نا په‌نجه‌ره‌كه، ته‌ماشایه‌كی ده‌ره‌وه‌ت كرد و قورسایی له‌شت به ئارامی له سه‌ر سه‌نده‌ڵییه‌كه دانا. جه‌ماوه‌ره‌كه قرم و قاڵێكی سه‌یریان بوو، نازانم چۆن له‌و ژووره بچووكه‌دا جێیان ببۆوه، كورِ و كچه‌كان تا قه‌یرێك له‌مه‌پێش به پێ دزه سه‌یری یه‌كتریان ده‌كرد به‌ڵام ئێستا نزیك له یه‌ك زۆر به نه‌رمی قسه‌یان ده‌كرد و ده‌ستیان ده‌خسته ناو ده‌ستی یه‌كدی و به دزییه‌وه ده‌یان گوشی. ده‌میان ده‌خسته ناو ده‌می یه‌كتر و ده‌توانه‌وه و شه‌ڵاڵه‌ی ئاره‌ق ده‌بوون. تۆیش هه‌ڵمێك له‌سییه‌كانته‌وه ئه‌هاته ده‌ر و به‌ده‌وری سه‌رتا گێنگڵی ئه‌دا و ده‌وری هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی داده‌پۆشی. ته‌مێك له پرسیار و ئاره‌قێك له‌عه‌شق. هه‌موو ده‌یانزانی تۆ دڵت به یه‌كێكی دی ئه‌سپاردووه بۆیه كه‌س بێهووده لێت نزیك نه‌ده‌بۆوه، جگه له كه‌سێك كه به هیوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ خۆشه‌ویستیت وه‌بووژێنێ به خه‌یاڵ لێت ورد ده‌بۆوه و ته‌لاره‌كانی مێشكتی ده‌پشكنی به‌ڵام تۆ بێ خه‌به‌رانه به ئازاری خۆته‌وه ده‌تلایته‌وه . له سه‌ر ده‌ستم هاته خوار و رِێكه‌وت. چه‌ند شلكه‌ڕان و سه‌رسنگی نه‌رمی تێپه‌رِكرد تا گه‌یشته مێزه‌كه. بۆ سێهه‌م جار هه‌ستی به بووژانه‌وه كرد، وه‌ك بڵێی دڵی ئاوپرِژێن ده‌كه‌ن. ده‌ست و قاچه‌كانی له یه‌ك هه‌ڵسوو و به خێرایی خۆی لێ نزیك كرده‌وه. یه‌كێك له كچه‌كان خه‌ونه سیحراویه‌كانی خۆی ده‌گێڕاوه و جه‌ماوره‌كه هه‌موو گوێ قوڵاخ ببون. تیشكێك له دڵی ڕه‌شی ئاسمانه‌وه هات و جه‌سته‌می كرد به دوو له‌ت و له‌تێكیانی برد و پاش ماوه‌یه‌ك هات و نیوه‌ی ون بووی كه‌سێكی دی بۆ هێنام و به له‌شمیه‌وه نووساند. تۆیش ون بوون له ناو ڕه‌وان و جه‌سته‌ی خوشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌چڕی و به‌و حه‌زه‌وه خولیای ژیانێكی دیكه‌ت بوو، دوور له ته‌نیایی. دنیای دوو كه‌سی دوو دوو دوو. ورده ورده نزیك ده‌كه‌وته‌وه، ئێستا ئیتر چه‌ند هه‌نگاوی مابوو. كچه‌كه‌یش هه‌مووی خه‌ونه‌كه‌ی گێڕاوه. به‌ڵام كوڕ و كچ له هه‌ناسه‌ی یه‌كتردا ده‌خنكان و تۆیش خنكا بووی له هه‌ناسه‌ی ته‌نیایی. له ناكاو هه‌ستایته سه‌ر پێ و ناوكه توویه‌كت له سه‌ر مێزه‌كه هه‌ڵگرت و له ده‌متا كردت به دوو له‌ت و له‌گه‌ڵ جه‌ماوره‌كه ژووره ته‌نیاكه و مێرووله بێ هیواكه‌ت به جێ هێشت .
فواد جهانی - پاییزی 79
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|