شاری دوبەی
چەند ئوتیلیکی بەرزە فر
دوو سێ مۆڵ و ماکەر سیتی
دوو سێ باڵەخانەی تەژە
چەند وەنەوشە و کادیلاک و مۆنیکایەک
چەند قومارگەی چراخان و
چەند مەساژگەی بن زک شێل و
چەند مەلھایەک…
دوو سێ دەرزەن فیستیڤاڵ و
چەند زنجیرە کۆنفرانسێک
چەند چاوەشێکی دەستی دوو
گەرێک شایی، سووکە دانسێک
چیتر ماوە؟
مووچە نەبڕێ لە بەغداوە
چیتر ماوە؟
ھەر ئەمانە و دوای ھەڵدانی
چەند پێکێک مەی
کوردستانتان بو دەکەمە شاری دوبەی!
عەبدوڵا پەشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )