په شیمانی
سەرەتای پیتی ئەوینداری غەڵەت بوو، بەسەرت
غەزەلــم بۆیە خەفەتبار و شەكەت بوو، بەسەرت
ماڵی عیشقت كە لەسەر خۆڵی بەڵێن دامەزراند
خەبەرت بوو دەڕمـــــێ بۆیە پەلەت بوو، بەسەرت
شەربەتی تاڵــــی پەشیمانی دەنۆشـــێ ئەوی وا
شێتی پەخشانی نیگاو شێعری بزەت بوو، بەسەرت
ئەو دڵــەی بۆنی غەزەل مەست و ئەوینداری ده كرد
بەچەقۆی تیژی درۆی عیشقەوە لەتبوو، بەسەرت
ئێســتە ژاكاوە بـزەى ســـەوزى گەڵای داری ژیــــن
ئەوە هۆی بۆنى رەشی وەرزى بزەت بوو، بەسەرت
ماڵی پڕ خوێنى دڵم كـــردە مەكــۆی عیشقت چون
تۆ لە نێــو خوێنى دڵم مەیلی مەلەت بوو، بەسەرت
هەر لە سێــــــــدارە دەدى تۆ بە پەتى رێوە نیگام
چونكە تاوانى دەمم ماچی چەنەت بوو، بەسەرت
لێـــدە ئاوازی رەشــی تاڵــــی جودایـــی شمشاڵ
سەرەتای پیتی ئەوینداری غەڵــــەت بوو، بەسەرت
رەسوڵ سوڵتانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )