پەچەیی پەرچەمی و ، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەو کۆڵمی تیا
لادە دەسرۆکیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نور و ضیا
لێــوی تۆ ئاوی بەقـا ، مــن خـضـرم
فەیضی تۆ ڕەحمەت و من سەوزە گیا
فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا
مەمخەرە هاوییەی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
(گێل)ئەگەر تورکی (تعال)ئەر عـەرەبی
(بێ)ئەگەر کوردی ، ئەگەر فورسی (بیا)
سەری فەرهادم و دەندوکی قوڵنگ
دەسـتی مەجنـونـم و دامێنی چیا
خاطری زاهیدی خاڵی ، خاڵی
نییە ، ئەڵبەتە ، لە بێنێکی ڕیا
دور لە تۆ ئیدی مەپرسە ، قوربان
حالی (نالی) کە نە مرد و نە ژیا
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )