نــازەنین
نــازەنین ئــــەی نەو ڕەسیدە ، دولبەرا شەیــدایی تۆم
زەرد و بــێ ڕەنگ و زەعیفی ئـــەو قــەد و سیمای تۆم
چاو گەش و ئــەبرۆ ڕەش ، ئەو گــــەردەن چەشنی بلور
قـــــوڕ بەسەر دایم عەوداڵــــی خاڵـــەکی لاچاوی تۆم
دەر بـــەدەر ڕیسوا و پەرێشان ، بوومە سەر گەردانی تۆ
بــێ کفن بـــێ قەبــر و ئەلحەد بێ ئەجەل نێژراوی تۆم
ئەی عەجەب شۆخی چە شۆخێ لێو لەسەر لێو لامەبە
خـــــوێن سەر ڕێژە لابــــدەلێم پێم مەڵـــێ مینایی تۆم
یۆ چـــە باکت بـــێ ئەی کەدایـــم ڕمــــی برژانگت ببێ
زوڵفە شەڕانیت ئەڵــێ پێم تــــۆ شنەی خـــوێناوی تۆم
بــای شەمــاڵ ڕوحم فیــدات بێ ڕوی بــــەر ڕوومەتی
بەڵکو ڕووم بـــــێ پێی بڵێم من عـاشق و شەیدای تۆم
ئەحمەد دەروێش عبدللە ناسراوبە ئەخۆل
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )