عه شق
خوایه که‌س تووشی نه‌بێته ده‌ردی بێ ده‌رمانی عه‌شق
کـه‌س نـه‌بێ دووچـاری تـیر و خه‌نجه‌ر و زیندانی عه‌شق
هه‌رکـه‌سێ زۆر زۆر بـه‌جه‌رگه و پـاڵه‌وانه و قاره‌مان
با بتوانێ به‌رگه بگرێ گه‌ر بووه میوانی عه‌شق
عـه‌شقه پـه‌روانه ده‌کـاته زه‌ڕڕیـه‌ک خـاکی سـیاه
ناوی مه‌شهووره که مه‌جنوون بۆته سه‌رگه‌ردانی عه‌شق
زاڵـمـێکی وایـه عـه‌شـق ، فـه‌رهـادی کـرده کـۆهکه‌ن
حوکمی دا بۆ قه‌تڵی مه‌نسوور، حاکم و سوڵتانی عه‌شق
عـالـه‌می خـستۆته هـۆهـۆی کـۆڕی زیکری خۆیه‌وه
شێخه‌که‌ی به‌رماڵ به‌شان و قوتبه‌که‌ی ره‌ببانی عه‌شق
ئەحمەد دەروێش عبدللە ناسراوبە ئەخۆل
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )