موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3407  
قدیمی 12-29-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئەلا ئەی ساقیی مەستان! بە حەققی پیری مەیخانە
بە گەردش بێنە جامی مەی بە یادی چاوی جانانە


ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەققی تاری ڕۆحانی
بڵا بێ نەغمەکەی سازت کە ئاوی ئاوری هیجرانە


ئەتۆ ئەی ڕۆحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە


بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زوڵفم لە گەردەن کە
بە سەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بوومە نیشانە


ئەگەر شەوقی جەماڵی تۆ نەبێ من مەست و حەیرانم
لەبەرچی بۆتە بولبول گوڵ، چرا بۆچ بۆتە پەروانە


لە شەوقی تۆیە سەرمەستە، بە زەوقی تۆیە پا بەستە
ئەگەر عاریف لە کەعبەیدا، ئەگەر کافر لە بوتخانە


لە شیرینی جەماڵی تۆیە ڕؤژی ڕوونی لەیلایە
ئەگەر فەرهادی سەرگەردان، ئەگەر مەجنوونی دێوانە


دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێهۆش و هۆشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە


دە هەر حەلقێکیدا سەد دڵ گرفتارە دەناڵێنێ
سەری زوڵفی پەرێشانت مەگەر زنجیری شاهانە


هەناسەی عاشقان با نەدگرێ بێمروەتیی تا کەی؟
بترسێ ئەی گوڵی نازکبەدەن لەو بایی زریانە


ئەگەر زوڵفت وەکو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی:
سەراپا تێکچووە کەوتۆتە بەر پێت دەست و دامانە؟


ترازا دوگمەکەی سینەی، بە یاریی زوڵفی هات غەمزە
بەیان بەربوو لە لای چین، با خەبەربن تیرەبارانە


'وەفایی' بۆ گوڵێکی سەر و باڵا شێت و شەیدایە
وەکو قومری دەناڵێنێ وەکو بولبول غەزەلخوانە

وەفایی


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید