یار دڵی خوێنین و چاوی پر له گریانی ده‌وێ
ئاری ئارێ گوڵ له باغان ئاوی بارانی ده‌وێ
هه‌ر که‌سێ ڕوی تۆ ده‌بێنێ خۆی به قوربانت ده‌کا
چونکه ئه‌برۆی تۆ هیلالی عیده قوربانی ده‌وێ
ئاو له چاوانم به خوڕ دێ ئاگری دڵ ناکوژێته‌وه
وه‌ك جه‌هه‌ننه‌م ئه‌م ته‌نوره ئاوی تۆفانی ده‌وێ
عه‌شق سوڵتانێکه هه‌ر گا ڕو له وێرانێ بکات
ئاهی سه‌رد و ئه‌شکی گه‌رم و قه‌لبی بوریانی ده‌وێ
دوور له تۆ دڵ هێنده بێ ئارام و بی حاڵ که‌وتووه
ئه‌ی مه‌سیحای عه‌سر ! له‌و لێوانه ده‌رمانی ده‌وێ
ڕوم ئه‌وا زه‌رد بو وه‌کو پایز له هیجران ((نالیا))
عه‌شق ئیستاکه‌ش له من سهیلی به‌هارانی ده‌وێ
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )