وه‌ته‌ن
ئه‌گه‌ر مردم وه‌ته‌ن لاوانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر هیتله‌ر نه‌ما گاوانی تۆ خۆش
موخهیهربم له به‌ینی تۆ و به‌هه‌شتا
له جه‌نه‌ت دوور ئه‌بم سه‌یرانی تۆ خۆش
هه‌موو حۆری موباره‌ك بێ به زاهید
له بۆ من هه‌ر كچ و غیلمانی تۆ خۆش
بهمن چی سه‌یری باغ و قه‌سری لوبنان
وه‌ته‌ن سه‌حرا و كه‌ژ و كێوانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر دنیا نه‌ما یه‌كسه‌ر به‌جارێ
وه‌ته‌ن گه‌رمیان و هه‌م كوێستانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر نه‌فعی خسوسیت تیا نه‌مێنێ
موباره‌ك بێ وه‌ته‌ن ده‌ورانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر خۆ قانع ی نه‌مێنێ
وه‌ته‌ن ڕه‌بی وه‌ته‌ن خواهانی تۆ خۆش
قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )