بـــا بــنوســـــــــم شیعری کوردی تاکوو خه‌ڵکی تــێبگات *
شیعری کوردی شیرین تره تا شه‌کر و هه‌نگوین و نه‌بات *
مـــن بـــه هیوا بوم که ته‌پڵی شادمانیم لــــێ بــــــده‌ن *
چه‌نده مه‌ئیوسم له حاڵی خۆم که بۆچ ده‌نگی نـــه‌هات *
ئــــاوڕی ده‌ورم ئه‌ده‌م هه‌ر که‌س به ده‌ردێ مـــوبته‌لاس *
یـــــه‌ك له برسا هار و هاج و یه‌ك لــــه ترسا زیز و مـــات *
چـــونـــکه وا ناڕێکه کــــۆمه‌ل تا ئه‌به‌د ســـه‌ر ناکــــه‌وون *
ده‌وڵه‌مه‌نـــد گــوێ شــل نه‌کا بۆ ناڵه و فـــــــه‌ریادی لات *
تــــۆ له دنیادا نه‌جاتی چوار که‌سی وه‌ك مـــن نــــه‌ده‌ی *
پـــێم بــڵێ ڕۆژی قیامه‌ت چیـــــته ئـــه‌سبابی نـــه‌جات *
تـــۆ پـــزیشکی حاڵزان و مــــــــــن نـــه‌خۆش و ده‌رده‌دار *
چاکــــــه ئینسافت ببێ کاتێ که خــــــۆم خسته په‌نات *
(قــــانـــعا) گه‌ر تۆ به‌ڕاستی ! خزمه‌تی هۆزت ئه‌کــــه‌ی *
چاوه‌روانی قه‌ت نه‌که‌ی بۆ به‌خشیش و مووچه و به‌رات
قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )