*ئاسنی سارد به فوو گه‌رم نابێ.
*مه‌ڕ پێ له به‌رخی خۆی نانێ.
*هه‌موو هه‌ورێک بارانی پێوه نییه.
ده‌ست ئه‌گه‌ر شکا خواری ده‌گرێته‌وه.
*به‌ڕه‌ی خه‌ڵکی ئاخری ده‌بێ هه‌ستی له‌سه‌ری.
*نه به پێکه‌نینی ئاغا تێکه‌وه و نه به خۆشی زستان.
*به په‌له ژن مه‌هێنه تا به شێنه‌یی په‌شیمان نه‌بیه‌وه.
*قه‌ت خوێن نابێ به ئاو.
*هه‌ر ته‌یرێک له ره‌وه‌ی خۆی دابڕێ،باڵی ده‌شکێ.
*ده‌ستی به په‌له له باتی ماسی بۆق ده‌گرێ.
*هه‌تا جێگای سنگ نه‌که‌یه‌وه،دای مه‌کوته.
*زاری پڕ له خوین له لای که‌س مه‌که‌وه.
پیاوی خۆ هه‌ڵکێش وه‌ک سواری بێ ئه‌سپه.هیچ گه‌نجێک بێ مار نییه،هیچ گوڵێک بێ خار نییه.
*مریشک و ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له ماڵ دوور خرانه‌وه گوم ده‌بن.
*ده‌عبای گۆشت خۆر ده‌ندووکی خواره.
*ده‌عبای زیره‌ک به ده‌ندووک پێوه ده‌بێ.
*مێژوو ئه‌وه‌یه که روو ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌مانه‌وێ.
*ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره.
*له هه‌ورازێ مه‌ڵێ کوتنێ،له‌به‌ر بایه مه‌کێشه تووتنێ،مه‌چۆوه سه‌ر ماڵه بابی ژنێ.
*سه‌رچاوه‌ی چۆمی درۆ نزیکه.
*تا له‌پی ده‌ستت ره‌ش نه‌بێ،تامی زارت خۆش نابێ.
*کێوێک ده‌رووخێ و که‌نده‌ڵانێک پڕ ده‌بێته‌وه.
*سه‌ر چۆپیان دا به گامێشێ هه‌ر بۆ لای کادێنی ده‌کێشێ.کارتان زۆره وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو