*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ
*له رێی بۆره سوار خۆت بکوژی ، ده‌لێ به ده‌ردی خۆی مرد
*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه وایه گوڵه گه‌نم به سه‌وزی ، خه‌ون به خه‌له و خه‌رمانه‌وه ببینێ
*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه نه ی‌بڕی ، ده تبڕێ
*ژین ئه‌وینه و ژینی بێ ئه‌وین نه‌مانه
*به‌حر ناخرێته نێو جه‌ڕه‌وه ،یانی ده‌بێ به قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین
*قه‌ل به قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه قسه بکه‌ی
*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی داره‌کان دروست کراوه،هه‌میشه وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه
*کاکه ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت پێدا کردووه،جێی ماره چۆله‌که‌ی تێدا نییه.*کۆشی خۆشی دایک به‌شت نه‌بێ،کوا خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ
*گای باری به منداڵی دیاری،یانی به منداڵی چاک بووی هه‌ر به چاکی ده‌مێنییه‌وه
*له کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و تڕ به ده‌ست خۆت نییه
*تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران گوڵه باغ به ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌قه‌ندرێن
*شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ
*خه‌ڵکی به فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه به قسه
*شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به تامتره
*نه بگری نه پێبکه‌نه،تێبگه
*له قسه هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه،له کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه
*ئاشق به تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه*ئاو خواردنه‌وه وا خۆشه که لێوت به لێوی کانیاوه‌وه بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره
*به‌هاره مه‌مره وه‌ختی گوڵانه ،هاوینه مه‌مره خه‌له‌و خه‌رمانه،پاییزه مه‌مره گه‌ڵاڕێزانه،زستانه مه‌مره سه‌هۆڵبه‌ندانه،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مری ئاخر زه‌مانه؟
*چه‌کی پیاو سیلاحه و چه‌کی ژنیش زێڕه
*دڵ وه‌کوو مێش وایه ،ته‌نانه‌ت له گووش ده‌نیشێ.
*تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ
*زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ