*مرۆڤ به حه‌وسه‌له که‌روێشک به عه‌ڕابه ده‌گرن
.
*به زمانی نه‌رم و خۆش مار له کون دێته ده‌ر
.
*دۆستی چاک پووڵی نێو گیرفانی خۆته.تا دووکه‌ڵ له سه‌ر مه‌تبه‌ق دیاره،دۆستایه‌تیمان هه‌ر به‌ر قه‌راره
.
*ماڵی دونیا بۆ ئه‌مڕۆ نه‌بێ بۆ که‌نگێ ده‌بێ؟
*گورگـــــــــــی باران دیتوو
.
*میراتی که‌ر بۆ که‌متیاره
.
*یان گاڵ دێنێ یان په‌موو
.
*ده‌نگی خۆش بژێوی ژیانه
.
*قســـــه قســـــه دێنێ
.
*مردن مردنه،لینگه فرته‌که‌ی چییه؟
*هه‌ر که‌سه کوڕی بابی خۆی
.
*ناوی گه‌وره و شاری وێران.
*پیاو هه‌رچی بێ تا له به‌ر چاوانه ،له‌به‌ر دڵانه.*ئه‌گه‌ر که‌رێک زۆریش تێر بێ،وێنجه‌ی ته‌ڕی بۆ به‌ری ده‌یخوا
.
*تاژی به‌گزاده‌ی سه‌گه
.
*سیرمان ده‌خوارد و زوڕنامان لێده‌دا.
*مێشکی مێشووله و هێلکه‌ی مێرووله تێکه‌ڵ بکه و چاوی پێ برێژه،جندۆکه ده‌بینی
.
*کوێره چت ده‌وێ،دوو چاوی ساغ
.
*که‌ر له کوێ که‌وتووه و کونده له کوێ دڕاوه
.
*نه هێنده تاڵ به تفت که‌ن ،نه هێنده شیرین به قووتت ده‌ن
*ئه‌وه بزانه که رووت و ره‌جاڵ و بێ ماڵ بی.که‌س رفیق و دۆستت نییه
.
*قه‌ت خۆت به نێوی باب و باپیرته‌وه به خه‌ڵک مه‌ناسێنه،حه‌ول بده خه‌ڵک بڵێن فڵانه که‌س باوکی ئه‌و کوڕه باشه بوو
.
*هه‌ر که‌س ده‌بێته رفیقت،به دڵ ساده‌یی خۆتی ته‌سلیم مه‌که
.
*بۆ نان خواردن ده‌عوه‌تی که‌سێک بکه له نانه‌که‌ت مه‌منوون بێ.*ئه‌گه‌ر مریشکی بۆ هێلکه کردن لاسای قاز مه‌که‌وه
.
*بێچووی مشک هه‌نبانه ده‌بڕێ
.
*عیلم ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌وێ هه‌ر باشه بیزانی
.
*سه‌گ ده‌ژی و ئێمه‌ش ده‌ژین
.
*کێچ له باغه‌ڵما ئامانه خانم ده‌ڵێ.
*چا به تاڵی ده‌خۆنه‌وه و له دووره‌وه ته‌ماشای قه‌ند ده‌که‌ن