
01-05-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نەمـردم مـن ئـەگـەر ئـەمـجـارە بـــــێ تــــــــۆ
نـەچـم،شەرت بـێ،هـەتـا ئـەم خـوارە بـێ تـۆ
دەروونم خاڵی یە،وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بـــــێ تــــــۆ
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕوی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
هەمــــوو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تـۆ
لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ مــن
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدانییە ئەم شارە بــــێ تــۆ
هەتا تــۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون
ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ
هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مـردنـی پێرارە بــێ تــــــــۆ
لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی نالی
دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بـــێ تــــــــــۆ
نەمـردم مـن ئـەگـەر ئـەمـجـارە بـــــێ تــــــــۆ
نـەچـم،شەرت بـێ،هـەتـا ئـەم خـوارە بـێ تـۆ
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|