خەتات فەرمو کە خۆشە چین و ماچین
، کە ناچین لێرە خۆشە چینی ماچین ،
برۆت هەر چین و پەرچەم چین لەسەر چین ،
ئەمەندە چینە قوربان پێم بڵێ چین ،
شکافێکە کڵافەی نافی زوڵفت ،
دەڕێژێ میسک و عەنبەر لێرە تا چین ،
لەسەر گوڵێکی باغی حوسنت ،
هەزار گوڵچینی بێ بەرگ و نەوا چین ،
ئەتۆ میهری و مەهرویان ستارەن ،
لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین ،
هەمو ذەڕاتی میهری ڕوتە باقین ،
خودامان بۆ بە قایە لێرە لاچین ،
بڵێ ( نالی ) بە ئەربابی ، وەفا بێن ،
هەمو موحتاجی خاک و بێڵ و پاچین .
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )