61. مه‌ژی بۆ مردن ، بمره بۆ ژیان. (ئیبڕاژیم ئه‌حمه‌د) 62. ده‌رمان ده‌ردی ناکۆکی و نه‌زانی ته‌نها خوێندنه. (فایه‌ق بێکه‌س) 63. گه‌مارترین شه‌ڕ، نامرۆڤانه‌ترین شه‌ڕ، شه‌ڕی برا کوژییه. (عه بدوڵڵا په‌شێو) 64. لای هه‌ڵۆی به‌رزه فڕی به‌رزه مژی چۆن بژی شه‌رته، نه‌وه‌ک چه‌نده بژی 65. پیاوی گه‌وره‌مان نایه‌ته به‌ر دڵ،تاکوو ئه‌و ڕۆژه ده‌چێته ژێر گڵ. (موفتی پێنجوینی) 66. گه‌ل به هێزی ده‌ست و بازوو و فیکری خۆی ڕزگار ده‌بێ و هیچ. (قانع) 67.میلله‌تێک گه‌ر گه‌نجێ سست بێ، میلله‌ت نییه. (دڵدار) 68. میلله‌تێک سه‌رکه‌وتوو ده‌مێنێته‌وه که زمان و هونه‌ره‌که‌ی گه‌شه بکا. (هێمن) 69. دۆزه‌خه‌کانی ژیان هه‌مێشه له به‌هه‌شته‌کانی زیاترن. (شێرکۆ بێکه‌س) 70. که‌سێ قه‌دری وه‌ته‌نی لا نه‌بێ، بێ ده‌ماغه. (به‌ختیار زێوه‌ر) 71. خۆت به گه‌وره مه‌زانه.چونکه هه‌ر پایه‌یه‌کت هه‌بێ، هه‌ر موحتاجی. (مه‌وله‌وی کورد) 72. گه‌ورترین خه‌ڵات بۆ هونه‌رمه‌ند، خۆشه‌ویستی میلله‌ته. (فواد ئه‌حمه‌د) 73. هه‌ژاره‌کان بایه‌کن، کێو له بن دێنن. (ئه‌نوه‌ر قادر ئه‌حمه‌د) 74. که‌س فه‌قیر و هه‌ژاری پێ مرۆڤ نییه. (هه‌ژار) 75. وتن و درکاندنی ڕاستییه‌کان ئه‌رکی نووسه‌ره. (ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزه‌نجی) 76. هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک سه‌رتاپای تاریکستان نییه و هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کیش سه‌رتاپای ڕووناکی و فکر ودره‌وشانه‌وه نییه. (به‌ختیار عه‌لی) 77. ڕووناکبیر ده‌بێ ده‌نگ و ویژدانی میلله‌ته‌که‌ی بێت. (فه‌رهاد شاکه‌ڵی) 78. ئه‌وه‌ی هه‌ر بۆ خۆی بژی، ته‌نیا یه‌ک جار ده‌ژی،ئه‌وه‌ی بۆ خام ۆی و خه‌ڵک بژی،چه‌ندان جار ده‌ژی. (ئه‌کره‌م مام عه‌لی) 79. داهاتووی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ر به ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنی زانایی و عه‌قڵه‌وه به‌نده. (فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی) 80. قه‌ڵه‌م زۆر پیرۆزه ، ئه‌گه‌ر له بواری چاکه‌دا بکریت، ترسناکترین ئامرازیشه ئه‌گه‌ر له بواری خراپه‌دا کار بکات. (جه‌وهه‌ر غه‌مگین)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-08-2014 در ساعت 01:34 PM
|