موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3600  
قدیمی 01-08-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

وامزانی کە من دڵم دا بەتۆ
دڵی تۆش بۆ من ئەبێ بەمەکۆ

چی بکەم دڵەی شێت تووشی تۆی کردم
بەسەودای بێ سوود لە ناوی بردم

تۆش تێگەیشتی دڵ وا دوشمنە
ئیتر لە لای تۆ، بوو بە گای بنە

ئەگینا ئەگەر دوشمن نەبوایە
نەت ئەهێشت بێتە ئەو بەر دەرگایە

بەڵام گیانەکەم مادەی تۆ بۆشە
لە تێکەڵیدا هەر ڕاستی خۆشە

دڵی ئەڵماسی بێگەردم ئەوێ
شتێ ساختە بێ زوو دەرئەکەوێ

توخوا حەیف نیە وەک ئەڵماس جوان بی
بە ژەنگی خوێنی عاشق بەنهان بی

دڵ بفڕێنی، بەدخووی کەی، وەک خۆت
ئەم جەور و زۆرە خێری چییە بۆت

چی دەبێ ئەگەر رۆژێک ئەگەر هی من بی
دەست نەوەشێنی و ساتێک هێمن بی

(پيره ميرد)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید