
01-08-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشم ده‌وێی
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به‌رانبه‌رم دانیشتووی و گوێ شل ده‌که‌ی بۆ شێعره‌کانی من.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی شێعره‌کانم بۆ تۆیه و هه‌میشه له نێو شه‌قامه‌کانی من دای.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له ببوویته ڕووگه‌ی شێعره‌کانم، هه‌ر تۆی هه‌وێنی شاعیر بوونمی.
هۆ شۆڕه کچ، هۆ کچه شاعیری شۆڕه سواری چاو خوێناویه‌که‌م، هۆ شۆڕه کچ، هۆ کچه شاعیره‌که‌ی زانکۆی ئه‌ڤین!
هۆ ئه‌ڤیندار، هۆ کچه چاوڕه‌شه‌که‌ی شێعره‌کانم، هۆ چاو و دڵ!
خۆت باش ده‌زانی له دڵت دام و له دڵم دای، له دڵم دای و له دڵت دام.
خۆت باش ده‌زانی چاوه جوانه‌که‌ت، نیگای پڕ له عه‌شقه‌که‌ت، شێعره پڕ له سۆزه‌که‌ت، برووسکه‌ی چاوه‌کانت،بووه‌ته ڕووگه‌ی شێعره‌کانم.
خۆت باش ده‌زانی تابلۆی نیگاکانی تۆ، تابلۆی نیگاکانی منه،
شه‌قامه‌کانی تۆ، شه‌قامه‌کانی منه،
سه‌یرانگاکانی تۆ، سه‌رانگاکانی منه،
کۆڵانه‌کانی تۆ، کۆڵانه‌کانی منه،
خانووی تۆ، خانووی منه،
ئازادی تۆ ئازادی منه.
هۆ کچی چارۆکه له شانی هه‌وری له‌سه‌ر!
هۆ کچی خۆزگه و ئاره‌زوو!
هۆ هۆ هۆ خۆزگه‌که‌م!
بریا جارێکی تر، بریا کاتێکی تر، بریا چڕکه‌یه‌کی تر، بریا هه‌ر بۆ ئاخرین شێعره‌که‌م ، بریا بۆ ئاخرین ڕسته‌که‌م، بریا بۆ ئاخرین وشه و ئاخرین پیته‌کانم،
به‌رانبه‌رم داده‌نیشتی و دوباره چاوه جوانه‌انت له چاوانی من ده‌کردن و شێعرێک له ئاخرین شێعری ژیانم
له ئاخرین ڕسته‌ی عاشق بوونم، له ئاخرین وشه‌ی زیندووبوونم،
له ئاخرین پیتی دواین هه‌ناسه‌م، بۆت ده‌خوێنده‌وه و ده‌متوانی هه‌وه‌ڵین شێعری ژیانی تازه‌م و هه‌وه‌ڵین ڕسته‌ی ئه‌ڤیندار بوونم وهه‌وه‌ڵین وشه‌ی زیندوو بوونم و هه‌وه‌ڵین پیتی دوایین هه‌ناسه‌م، له په‌نای تۆدا بڵێم و دیسانه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شێعرانه زیندوو ببمه‌وه.
ئه‌ی ژینبه‌خشی من، ئه‌ی شۆڕه کچی شاعیره چآوجوانه‌که‌ی من،
به بڕوای من، هه‌روه‌کوو چۆن:
شه‌هید له جسه‌ته‌که‌ی جودا ده‌بێته‌وه و ڕو‌حێکی به‌هه‌شتی ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
ڕۆڵه له دایک جودا ده‌بێته و شاعیر ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
وشه له پێنووس جودا ده‌بێته‌وه و شێعر ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
بیر له مێشك ، جودا ده‌بێته‌وه و گه ڵاڵه ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
گه‌ڵا له دار، گوڵ له لق ، ماسی له ئاو، ئاو له زه‌ریا جودا ده‌بێته‌وه،
هه‌ر عاشقێکیش له عه‌شقه‌که‌ی، له ئه‌ڤینه‌که‌ی، جودا ده‌بێته‌وه و جودا ده‌کرێته‌وه.
به‌ڵام ئاگادار به، به‌ڵام ئاگادار به،
هه‌رگیز ئه‌وینی من له تۆ، ده‌روون هه‌ستی و عه‌شقی من له تۆ، جودا نابێته‌وه و جودا ناکرێته‌وه .
ئاخ، ئاخ ئازیزه نازدارو خۆشه‌وسته‌که‌م!
به غه‌یری زمانی دڵ، به غه‌یری زمانی عه‌شق، هه‌رگیز نه‌متوانیوه
به زمان
به هه‌ست
به ده‌روون
به ئیما و ئیشاره
پێت بڵێم تۆم ده‌وێ و خۆشم ده‌وێی.
به‌ڵام ئیدی هه‌میشه ده‌یڵێم و ده‌یڵێم:
هۆ کچه شاعیره‌ی، شۆڕه کچی، چاوڕه‌شی، چارۆکه له شانی، هه‌وری له سه‌ر،
هۆ نیشتمان!
خۆشم ده‌وێی.
خۆشم ده‌وێی.
خۆشم ده‌وێی....
(به هرام به حری)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|