ناوت بنێم چی؟
هۆ کیژه کورده‌که‌م
که ڕوخسارت هه‌ستی شا‌عیرانه‌م ده‌بزوێنێ.
هۆ شنه بای ده‌شتی ئه‌وینم
که زولفی ئاڵۆزت سه‌دان شێعری ته‌ڕ ده‌خوڵقێنێ.
هۆ ناسکه‌په‌پووله‌ی ژینم
که تیری ژه‌هراوی چاوه‌کانت بیری نووسینم ده‌هه‌ژێنێ.
ویستم ناوت بنێم
،به‌ڵام کامین ناو
ناوێک که لانی که‌م سه‌دان باخی وه‌کوو ئیره‌م وجه‌ننه‌ت بنوێنێ
ویستم ناوت بنێم ئاڵا
به یادی ئاڵای هه‌ڵنه‌کراوم
یان ناوت بنێم سووره‌گوڵ
به یادی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی ڕژاوم
یان ناوت بنێم ژیان،به یادی ماف وبه‌شی نه‌دراوم
یان ناوت بنێم سۆما به یادی چاوی ده‌رکه‌داخراوم
یاناوت بنێم پێکه‌نین،به یادیلێوی بزه بڕاوم
یان ناوت بنێم هه‌نیسک،به‌یادی کۆرپه‌ی ژیر نه‌کراوم
یان ناوت بنێم ئاگر
به یادی مه‌شخه‌ڵی کزوکوژاوم
یان ناوت بنێم گه‌ردوون، به یادی چه‌رخی لێ هه‌ڵگه‌ڕاوم
یان ناوت بنێم ڕۆژ، به یادی ڕۆژی خۆر لێسه‌ندراوم
یان ناوت بنێم حه‌ڵه‌بچه
به یادی خوشکی بێ سووچ خنکاوم
یان ناوت بنێم کوردستان، به یادی هیوای کزکز سووتاوم.
هۆ کیژه کورده‌که‌م ناوت بنێم چی؟
که هه‌ر ناوێک خه‌مێک، ئێشێک، ژانێک و
ئه‌سته‌مێکی تر دێنێته‌وه به‌رچاوم.