شه‌وی یه‌ڵدایه یان ده‌یجوره ئه‌م شه‌و
كه دیده‌م دوور له‌تۆ بێ نووره ئه‌مشه‌و
دڵم وه‌ك حاكمی مه‌عزوله قوربان
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده‌و دووره ئه‌مشه‌و
كه تۆی شای كه‌چ كولاهی دیده مه‌ستان
چ باكم قه‌یسه‌ر و فه‌غفووره ئه‌مشه‌و
له‌خه‌و هه‌لساوه یا ئاڵۆزه چاوت
هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و
سروشكم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌كێشێ
جێگه‌م سه‌ر داره‌كه‌ی مه‌نسوره ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی (نالی)
له كونجی بێ كه‌سی مه‌هجوره ئه‌مشه‌و
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )