خه‌تات فه‌رمو كه خۆشه چین و ماچین
كه ناچین لێره خۆشه چینی ماچین
برۆت هه‌ر چین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌ر چین
ئه‌مه‌نده چینه قوربان پێم بڵێ چین؟
شكافێكه كڵافه‌ی نافی زوڵفت
ده‌ڕێژێ میسك و عه‌نبه‌ر لێره تا چین
له‌سه‌ر به‌رگی گوڵێكی باغی حوسنت
هه‌زار گوڵچینی بێ به‌رگ و نه‌وا چین
ئه‌تۆ میهری و مه‌هڕوویان ستاره‌ن
له‌خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین
هه‌موو زه‌ڕڕاتی میهری ڕووته باقین
خودامان بۆ به‌قایه لێره لاچین
بڵێ ((نالی)) به ئه‌ربابی وه‌فا : بێن
هه‌موو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )