با ڕه‌فیقانم بکه‌ن شینم که وه‌قتی زارییه
قه‌ط مه‌که‌ن ته‌قصیری له گریان ، شیوه‌نم یه‌ك جارییه
تیره‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه مه‌حبوبه‌م که لوطفی کرد به من
گه‌ر نه‌به‌خشێ مه‌رهه‌می وه‌صڵی ، برینم کارییه
حه‌پسی چاهی میحنه‌تم ، کافر به حاڵی من نه‌بێ
کار و پیشه‌م دائیمه‌ن گریان و شین و زارییه
هه‌ر به ئومێدی عه‌یاده‌ت به‌ڵکه جارێ بێێته لام
من ، ئه‌گه‌ر چی بیشمرم ، پێم خۆشه ئه‌م بیمارییه
که‌س نه‌کا مه‌نعی گوڵم ، گه‌رچی دڵی کردومه خوێن
چونکه مه‌علومه که ئیشی خونچه هه‌ر خوێن خوارییه
کۆچه کۆچه خونچه‌که‌ی په‌یکانی موژگانی دڵم
بۆ شه‌هیدی شاهید دائیم که خوێنم جارییه
هه‌رچی مه‌حبوبان ده‌که‌ن خۆشه ، به‌ڵام داخی ڕه‌قیب
ده‌مکوژێ ، طه‌رحی مرێ، هه‌روه‌ك که‌ری بێگارییه
ناڵه ناڵی ((نـالی))یه وا خه‌ڵقی خسته زه‌لزه‌له
یا نه‌خۆ حه‌شره ، گونه‌هکاریه وه‌سا هاوارییه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )