دیارم ده‌یری عیشقه جێ به سووتن بێ له‌وێ ده‌گرم
كه من مشتێ چڵ وچێوم به چی بم كه‌ڵكی كێ ده‌گرم
نه گه‌ییه دامه‌نی ده‌ستی دوعا،جا ده‌بمه خاكی ڕێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م،ئه‌مجاره ڕێ ده‌گرم
...
كه دادی یه‌ئسی خۆمم برده لا،ئه‌م عارفه توند بوو
ووتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه،خوێنی تۆ له پێ ده‌گرم
له ڕوسوری عیباده‌ت لام و ڕۆزه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام
به ناوی سێوی ناوم باغه‌وان من به‌هێ ده‌گرم
له‌سه‌ر خۆ چونه شه‌یدا بوونه قوڕ پێوانه سووتانه
هه‌تا مردن محببه‌ت ئیشی زۆره رێزی لێده‌گرم
چ شۆخه ئاگرم تێبه‌رده‌دات و پێم ده‌ڵێت:یا شێخ
به خاشاكی ده‌وت شوعله عه‌صامه ده‌ستی پێ ده‌گرم
كه سینه ڕێشمی به‌و تێغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن كرد
وتی:په‌ژ مورده‌یه ئه‌و لاله زاره‌ئاوی تێ ده‌گرم
له پاداشی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه ئاه و هه‌ناسه‌ی گه‌رم
كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێ گرێ،من به‌رقی تێ ئه‌گرم
شوكور هۆشیاره(مه‌حوی)تێ ده‌گا دنیا خه‌راباته
كه به‌دمه‌ستی بكا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ده‌گرم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )