
01-13-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵ وه‌کو بولبول له‌هیجری نه‌و گوڵێ ئه‌فغان ئه‌کا
ناری جه‌رگ و سۆزی سینه‌م عاله‌مێ بوریان ئه‌کا
وادیاره له‌م وڵاتی کۆهساره عاجزه
مه‌یلی خاکی گه‌رمه سێرو هه‌م قه‌ڵای شیروانه‌کا
ئه‌م وڵاته بێ سه‌فایه ،سارده بۆ عوششاقی رووت
ئیشتیاقی به‌ر هه‌تاوی روومه‌تی خووبان ئه‌کا
بارش و بارانی هه‌وری چاوه‌کانم جاری یه
زڵمه یاخوود تانجه‌رۆیه تێکه‌ڵی سیروان ئه‌کا
هه‌رکه‌سی ئه‌مرۆ له رێگای ئه‌و نیگاره ڕێی ببێ
بۆسبه‌ینێ گه‌ث به موڵک و ته‌ختی شا‌و سوڵتان ئه‌کا
ئافه‌رین بۆ له‌شکری موژگان و زولفه‌ینی سیات
وابه یه‌ک ده‌م موڵکی جان و دڵ هه‌موو وێران ئه‌کا
به‌رقی ئاه و سه‌یلی دیده‌ی من له هیجری دولبه‌رم
هه‌ر ده‌ڵێی هه‌وری به‌هاره نه‌ڵه‌وو تۆفان ئه‌کا
مه‌حمه‌لی له‌یلا ده‌خیلم تۆ به توندی وامه‌ڕۆ
عاشقی مه‌جنوون سیفه‌ت له‌م ده‌شته دا گریان ئه‌کا
وابه‌یادی تیغی ئه‌برۆی دولبه‌ری بێ ره‌حمی خۆی
(ئه‌حمه‌د)ی عاشق خه‌ریکه رۆحی خۆی قوربان ئه‌کا
احمد موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|