مەمکوژە تۆ، گەردنی خۆت ڕوو لە زوڵفان دەرخەوە
ئەی سەبای ساڵحان، ئەتۆ بکەی، ئەمشەوە ڕۆژ بێتەوە
تاقەتم چوو، ئارەقی گەردنت بە زوڵفان ون مەکە
ئەی ستارەی سوبحدەم، ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە
سووتبووم، خۆم دا پەنای زوڵفت، دەمێک ئاسودە بم
ڕووت نیشاندام، باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە
زوڵفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دونیات کرد تەم
خۆت وەدەرنا، عالەمت سوتاند و ئاورت کردەوە
نە بە هەویای پایە بۆست، عەمری من کۆتا نەبێ
مەیخە پشتگوێ مەرگی من، بێ، زوڵفەکانت بەردەوە
ئولفەتی زوڵفتت چییە قوربان، لەگەڵ ڕووخساری تۆ؟
خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە!
هاتە سەر خەندە: کە من، سوڵتانی حوسن و دولبەرم
غایەتی سوڕەت نمای ڕۆژی جەمالی من، شەوە
بای سەبا بەرقەع گوشابوو، یا ئەتۆ بووی خۆت نواند؟
یا نە ڕیزوان، دەرکی گوڵزاری بەهەشتی کردەوە؟
من لەبەر عەکسی نیگاهت کەوتووم، هۆشم نییە
چاوەکەی تۆ هەر نەخۆشە، یا نە سەرخۆشی خەوە؟
(خارق لعادات)ی زوڵف و خاڵ و خەندەی زاری تۆ
میشک و عەنبەر، شەهد و شەککەر، لەعل و گەوهەر پێکەوە
حه زره تى وەفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )