ئاره‌زووی دیدار...
شێعره‌كانم وه‌ك منـاڵی دووره دایك دڵ به‌زار
ئـاگری ئامێزی تۆیه وا به‌تاسـه و بێ قه‌رار
من وشه‌ی سه‌برم نه‌ماوه شێعری ئه‌شكم رشتووه
ئاره‌زووی دیداری یارم مه‌رگی دووریم چه‌شتووه
ده‌رفه‌ته ئه‌م ژینه‌كورته با ده‌مێ بێ خه‌م بژین
تاونه‌تاوێ ده‌س له‌گه‌رد‌ن ده‌م له‌ناوی ده‌م بژین
****
گه‌لێ دڵمه‌ست و وشیارم به پێکێکی خه‌می تۆ
حه‌زوجوانی ده‌به‌خشێ پێم چه‌مان وپه‌رچه‌می تۆ
دڵی ساوام قه‌راری لا بڕاوه هه‌ر ده‌گریه‌ت
ده‌مێ ئارام ده‌بێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌می تۆ
بۆ...
مه‌ستی باده‌ی چاوی تۆم و سازی رۆحم پڕنه‌وات
نابێ ژینم گه‌ر نه‌بینم سێبه‌ری کۆشی سه‌فات
یاده‌کانت بۆ هه‌میشه ده‌نگی سازی ئه‌م دڵه‌ن
رازی ئه‌شقی تۆیه شاده شاعیرێکی بێ نه‌وات
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )