تابۆ
مه‌یدانێکی گه‌وره‌ی نێو شار
له مێژ بوو تانه که‌وتبوه چاوی
په‌یکه‌ره‌یه‌ک
له سه‌رچاوی مه‌یدان و خه‌ڵک
تابۆیه‌کی هه‌میشه بوو.
گه‌وره‌کان هه‌رچی ده‌یاندی،
دووکه‌ڵی نزا له ناخی سینه‌ی سووتاویانه‌وه
بۆ باڵای په‌یکه‌ر هه‌ڵده‌کشایه سه‌ر.
زۆربه‌ی منداڵان
به تاپۆی شار و تابۆی کتێبیان
بزه‌ی تیتاڵی ده‌نیشته لێویان.
ڕۆژێک شووشه‌ی ترس
له ناو ده‌ستی ترسۆکی خه‌ڵک
که‌وته به‌رپێ و په‌راش په‌راش.
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه به چه‌پڵه‌وه
په‌یکه‌ره‌یان له ناو چاوی مه‌یدان هه‌ڵكه‌ند
بۆ به‌یانی، خه‌ڵک و چه‌پڵه
په‌یکه‌رێ تریان له‌و جێگه دانا
چون ریشه‌ی بیری تابۆ و په‌یکه‌ره
چه‌که‌ره‌ی مابوو له ناو سه‌ریانا.
12/2/89
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )