گه‌ڵارێزان
(بۆخانمێکی دوور وڵات که"سه‌یران و ئه‌سرینی"کچێ له بومبارانی شاری سنه له‌ده‌ست دابوو.)
گه‌ڵارێزان گه‌ڵارێزانی ژینه
کزه‌ی زام و گڕه‌ی باخی ئه‌وینه
گه‌ڵارێزان وه‌راندی نۆ گوڵی من
خه‌می بارانده نێو باخچه‌ی دڵی من
به‌هار سه‌یرانی نێو باخ و گوڵانه
که‌چی "سه‌یرانی" من داخی دڵانه
گوڵی په‌روه‌رده‌که‌ی ناخی به هه‌ستم
به ناکامی چ زوو ده‌رچووی له ده‌ستم
گوڵم گه‌رچی له من ئه‌مڕۆ که دووری
له چاومای هاو ده‌می "فرمێسکی" سووری
ده‌سووتێم و ده‌برژێـم و ده‌ناڵم
دڵی نه‌ی کون کونه ئه‌مڕۆ به حاڵـم
ئه‌زیزانی وڵاتی ئه‌شک و تاسه‌م
له‌گه‌ڵتانم هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌م
شه‌و و ڕۆژ مۆمی له‌ش ده‌گری به سووتان
هه‌ناسه‌م ئاویه‌ر ده‌گرێ له دووتان.
ڕه‌حیم لوقمانی