روانین
له په‌نجه‌ره‌ی تی ڤییه‌وه،
ژنێک ده‌بێ به میوانمان
له بینین‌دا،
دیاری باڵای دابه‌ش ده‌بێ له چاومانا
زه‌ینی کامێرای چاوی ژن،
پڕی ده‌بێ له بڵاڵووکی گواره‌که‌ی و
له ده‌نکه ترێی ملوانکه و
له گوڵباخی بلووزه‌که‌ی.
قامکه‌ی شانه‌ی خه‌یاڵی کچ
وه‌رده‌بێته داهێنان و ناو مودێلی قژه‌کانی.
دووربینه‌که‌ی رواڵه‌ت بینی چاوی کوڕیش،
زووم ده‌بێته سیمای جوانی و
له چاوانیدا ون ده‌بێ.
به‌ڵام بۆ من،
هه‌نگی جوانی وته‌کانی
بۆ ناو خانه چۆڵه‌کانی ناخم ده‌فڕێ و
شانه‌ی هه‌نگوین هه‌ڵده‌به‌ستێ و
شیرین ترین دیاری فکری بۆ من ده‌بێ
ڕه‌حیم لوقمانی
17/3/89سنه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )