
06-18-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
.... سازی ناساز ..........
« مامۆستا هێمن »
بولبولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی له كوڵم
كوردی به‌ندی به‌یانی نه‌ورۆزم
گڕی گرتووه ده‌روونی پڕسۆزم
موغی بێ‌ئاگری شه‌وی یه‌لدام
چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی ناپه‌یدام
كه‌وی بێده‌نگی نه‌وبه‌هارانم
گوڵی بێ‌ڕه‌نگی چاو له بارانم
كونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبه‌ری نازه‌نینی ره‌شپۆشم
ده‌ستی به‌ربوی كچی گه‌ڕی شاییم
هه‌ستی خنكاوی لاوی سه‌وداییم
كێلی گۆڕی شه‌هیدی گوم‌ناوم
تاكه داری كڕووزی بێ‌ئاوم
ده‌فته‌ری شێعری شاعیری ڕووتم
شه‌می سه‌رگۆڕ و داری تابووتم
كونی گیراوی كۆنه شمشاڵم
خه‌ونی ئاڵۆز و خاتیره‌ی تاڵم
ژیله‌مۆی ئاگری به‌یانانم
باوكی فرمێسكم و كوڕی ژانم
باڵه سووتاوه‌كانی په‌روانه‌م
شووشه باده‌ی به‌تاڵی مه‌یخانه‌م
چڵه رێحانی دووره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێرراوم
تكه ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم
خه‌سته‌و و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم
ئاخرین تیشكی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕ‌ه‌و و زیزم
چۆن ده‌توانم به تۆ بڵێم من چیم؟
خۆم گومانم هه‌یه كه هه‌م یا نیم!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|