چۆنه هه‌ندێ که‌س
سه‌رێکیان هه‌یه و هه‌زار سه‌ودا؟
من سه‌ودایه‌کم هه‌یه
هه‌زار سه‌ر له ڕێیدا که‌مه!
**
ئه‌ی چۆن هه‌ندێک
دڵیان هێلانه‌ی سه‌د خه‌مه؟
من گرفتاری خه‌مێکم
جێ بوونه‌وه‌ی له هه‌زار دڵا ئه‌سته‌مه!
****
هه‌ڵوه‌رین
دوێ رۆژ
ماسی یه‌ک
له سه‌ر دارێک
له ژماره‌ی سێ دا
نه‌هاته دی سێ‌و و
له مه‌رگا ڕاچڵه‌کی...
له چاوه‌کانیدا لیخن
ده‌ریا.
خالید که‌ریمی ــ سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )