فه‌رته‌نه!
ـ مامۆستا فه‌رموو!
له ژێر سێبه‌ری دارێك له په‌نا ڕه‌زێک ،له‌و قه‌دی كێوه ، چه‌ند لاوی هاوته‌مه‌نكه هه‌موو پێشتر قوتابی خۆم بوون ، خه‌ریكی خواردنه‌وه بوون!
هێشتا مابووی بگه‌مه لایان، یه‌كێك له قوتابیه‌كان دووباره فه‌رمووی كردمه‌وه :
ـ مامۆستا ... فه‌رموو!
چووم ،لایان دانیشتم! سه‌رم سووڕمابوو! چ‌زه‌مانه‌یه‌ك تێ‌كه‌وتبووین! په‌رده‌یه‌ك له شكۆ و سام و شه‌رم له‌مابه‌ینی قوتابی و مامۆستا دا نه‌مابوو!
منیش خۆم دایه ئه‌و باری بێ په‌روایی :
ـ نۆشتان بێ! من ناخۆمه‌وه!
دایانه قاقای پێكه‌نین!
یه‌كیان ده‌ستی له‌سه‌ر شانم دانا و په‌رداخێكی بۆ ڕاداشتم!
ئه‌وانی تر وازیان له خواردن و خواردنه‌وه هێنابوو و سه‌یری ئێمه‌یان ده‌كرد ! چاوه‌ڕوان بوون بزانن من چ ده‌كه‌م!
زۆرجاران من،تاقیكاریم له‌و قوتابیانه گرتبوو ، ئێستا خۆم كه‌وتبوومه به‌ر تاقی کردنه‌وه!
ـ كوڕینه من هاتووم بۆ پیاسه و حه‌زم له كه‌ژ پێوانه و هیچ نێوانم ده‌گه‌ڵ خواردنه‌وه دا نیه!
دووباره دایانه قاقای پێكه‌نین!
ـ مامۆستا ! بۆچی ده‌گه‌ڵ ئێمه ناخۆیه‌وه ؟ ئه‌و به‌هانانه چین؟مه‌ترسه به‌وه‌نده وه‌ندانه نه مه‌ست ده‌بی و نه هیچت لێ دێ! كوڕه تو سه‌ری من وه‌ی خۆ!
هه‌موویان به چاوی خوێن تێ چزا و مه‌سته‌وه ، له ئێمه‌یان ده‌ڕوانی!
له دڵی خۆم دا ، سه‌د جار خۆم به نه‌عله‌ت كرد : ئاخر بۆچی هاتوومه كێ‌و؟ نه‌ده‌كرا هه‌ر وه‌ك هه‌ینیه‌كانی تر هه‌ر له ماڵه‌وه ده‌گه‌ڵ ژن و منداڵ بیگوزه‌رێنم؟بۆ...؟
ناچار ده‌ستم برد و په‌رداخه‌كه‌م وه‌رگرت!
هه‌موو چاویان بڕیبوو ده‌ستی من ! ئه‌م جار هه‌موو به ئاهه‌نگه‌وه هاواریان كرد : ده‌ی وه‌ی خۆ ! بژی مامۆستا! بژی ئاغای....!
هه‌موو گیانم سه‌ر ئاره‌ق گه‌ڕابوو !چاوی پاڕانه‌وه‌م به‌م لاو به‌و لا دا ده‌گێڕا! چاوه‌ڕوانی په‌رجوویه‌ک بووم!
به ده‌ستی له‌رزۆكم ، په‌رداخه‌كه‌م به‌رز كرده‌وه و به‌ره‌و لای ده‌مم برد! « قیر و سیا ، خۆ پێی نامرم ...» !
مابووی په‌رداخه‌كه بگاته لێوانم که به هاوارێک هه‌موو ڕاچڵه‌کین:
ـ ئه‌وه لێره چ ده‌كه‌ن ؟ به نه‌عله‌ت بن ! داوه‌شێن كوڕه موسوڵمان! ڕه‌زه‌كه‌ی منیشتان بێ به‌ره‌كه‌ت كردوه!
« فریشته‌ی نه‌جات » ،ڕه‌زه‌وان ، پێمه‌ڕه‌یه‌ك له سه‌رشان ، گه‌یشته لامان !
تا چاوی به من كه‌وت ده‌نگی پتر حه‌وادا : چاومان ڕۆشن ! تۆ ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رزه كارانه چ ده‌كه‌ی ؟ ده‌ڵێی گای نێو گوێلكانی!
كوڕه‌كان خێرا كه‌ل و په‌لیان پێچاوه و به گه‌وه دا هه‌ڵاتن !منیش ناچار ده‌گه‌ڵیان ده‌رچووم!
ڕه‌زه‌وان هه‌ر وا به‌ده‌نگی به‌رز تووك و دوعای ده‌كرد و جوێنی ده‌دا !
نازانم بۆ هه‌موو ئه‌وقسانه‌ی كه له ده‌می ڕه‌زه‌وان ده‌هاته ده‌ر پێم وابوو گه‌وهه‌رن!
ده‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هاواری ڕه‌زه‌وان ، په‌رداخه‌كه‌ی خۆم له‌سه‌ر زه‌وی خاڵی كردبۆوه!
آآ
كوڕ و كاڵ له بن دارێكی تر ، بارگه و بنه‌یان ڕاخسته‌وه و خه‌ریكی ڕازاندنه‌وه‌ی سفره و شت دانان بوون !
جه‌ساره‌تێكم به خۆم دا و به فورسه‌تم زانی خۆم ده‌ربازكه‌م :
ـ كوڕینه لای ئێوه‌م خۆش!
ـ بۆ كوێ؟ وه‌ره ئێستا به‌زمه‌كه ساز ده‌كه‌ینه‌وه!
ـ نا به‌زیاد بێ! من به‌شی خۆم جوێنم خوارد!
آآ
سه‌ربه‌ره‌ژێر بوومه‌وه!
نه‌ده‌ڕۆیشتم !هه‌ڵده‌فڕیم! ڕام ده‌كرد! له‌به‌رخۆمه‌وه هه‌ر ویره ویرم بوو! گۆرانیم ده‌گوت !
ده‌تگوت له به‌ڵایه‌كی گه‌وره نه‌جاتم بووه!
ک.د.ئازاد ــ بانه
بانه ـ به‌هاری 1388